دوو چەکداری داعش لە قەرەھەنجیر کوژران

  2024-07-14  | 
دۆسیە:  هەرێمى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی ئاسایش لە سنوری ناحیەی قەرەهەنجیر روویداو و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو


ئاڤێستا محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری ناحیەی قەرەهەنجیر شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان دوو چەکداری داعش و هێزێکی ئاسایش روویدا.

ئاشکراشیکردوە:  لە شەڕەکەدا دوو چەکدارەکەی داعش یەکێکیان کوژراوە وئەویتریشیان بەجێماوە و  کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبووە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

بەڕێوەبەری ناحیەیی قەرەهەنجیر ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.


ڕیکلام