بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان سەرۆکی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتیەکە دەکات و دەڵێت، "ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم".
دەقی پەیامی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان :
بەڕێزان مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی
بەڕێزان لە یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئێمە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایان و زانایانی ئاینی دەڕوانین، هەوڵەکانیان لەپێناو قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی بەرز دەنرخێنین.
پارێزگاریکردن لە بەھا باڵا و پیرۆزەکانی ئیسلام ئەرکی هەموومانە و هیوادارم هەوڵی هەموولایەکمان لەپێناو خزمەتی گشتی و چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان