بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەركەوتنە مێژووییەكەی زانكۆی سلێمانی مایەی خۆشحاڵییەكی گەورەیە

  2024-10-09  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، "سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە".

دەقی پەیامەكە:

سەركەوتنە مێژووییەكەی زانكۆی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە ریزبەندیی زانكۆكانی جیهان، مایەی خۆشحاڵییەكی گەورەیە و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆك، مامۆستایان، كارمەندان و خوێندكارانی زانكۆی دایك دەكەم.

ئەركی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بكەین تاوەكو بگەنە ئاستێكی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر. ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندكارە خۆشەویستەكان دەكەین لە هەر زانكۆیەكی كوردستان بێت تاوەكو پێكەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانكۆ جیهانییەكان و مێژوویەكی پڕ لە شانازی بۆ كوردستانەكەمان بنووسینەوە. 

هەوڵەكانمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن، هەنگاوێكی گرنگبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەكی لەبارو بەدیهێنانی خواستەكانی خوێندكارە خۆشەویستەكانمان، دڵنیاشتان دەكەین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لەخزمەتتاندا دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان