نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا دەڵێت: هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە ئیدانە دەکەم.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتى، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەنقەرە دەکەم، نزا بۆ خێزانی قوربانییانی رووداوەکە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا باسى لەوەکردووە، "بەهاوبەشی لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دژ بە تیرۆر دەوەستین".