دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق شکستهێنانی پیلانێکی تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای کەرکوک ڕادەگەیەنێت و ده‌ڵێت، "ئه‌میری كوردستانی داعش و ده‌یان تیرۆریستی دیكه ده‌ستگیركراون كه پیلانی هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و كوشتنی به‌رپرسانیان هه‌بووه".
ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆرستی سەر بە داعش دەستگیرکراون کە بەنیازبوون هێرشبکەنەسەر دامەزراوە حکومییەکانی کەرکوک و بەرپرسان تیرۆربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بووە، توانراوە حه‌وت كه‌س دەستگیربکرێن کە یه‌كێكیان ئازاد شاخی "ئه‌میری كوردستان"ـی ڕێكخراوی داعش بووه.