بەرپرسێكی رووسیا وەڵامی قسەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە سەبارەت بە مۆڵەت و دیاریكردنی وادە بۆ راگرتنی شەڕی لەگەڵ ئۆكرانیا، و دەڵێت، ئەم مۆڵەتانە وەك هەڕەشەن و وەك هەنگاوی شەڕی گەورە دەیانبینین.
دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لە بارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا نووسیویەتی، ترەمپ یاریی مۆڵەت و هۆشداری لەگەڵ رووسیا دەكات، رۆژێك 50 رۆژ و رۆژێكی دیكە 10 رۆژ مۆڵەت دەدات.
دەشڵێت، پێویستە ترەمپ دوو شت بزانێت، یەكەمیان ئەوەیە كە رووسیا نە ئیسڕائیل و نە ئێرانە، دووەمیشیان ئەوەیە كە ئەم مۆڵەتانە وەك هەڕەشەن و وەك هەنگاوی شەڕی گەورە دەیانبینین نەك لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا، بەڵكو لەگەڵ خودی ئەمریكا.
ئهمڕۆ دوشهممه سهرۆكی ئهمریكا ڕایگەیاندبوو، مۆڵەتی 10 بۆ 12 رۆژ دەدەم بە رووسیا بۆ ئەوەی كۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئۆكڕاینا بهێنێت.