هەسەدە ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەندینخانە شەدادی کە هەزاران تیرۆریستی داعشی تێدایە، چەندین جار لەلایەن گروپەكانی دیمەشقەوە هێرشیکراوەتە سەر، دەشڵێت، لە ئێستادا زیندانی شەدادی لە ئەنجامی ئەم پێشهاتانە کەوتۆتە دەرەوەی کۆنترۆڵی هێزەکانمان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوری دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەندیخانەی شەدادی کە هەزاران تیرۆریستی داعشی تێدایە، چەندین جار لەلایەن گروپەكانی دیمەشقەوە هێرشیکراوەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانمان بەرپەچی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و چەندین جار هێرشەكانیان تێكشكاندوە و بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی ئەمنی، توشی دەیان شەهید و برینداربون.
باس لەوەشدەکات، هەرچەندە زیندانی شەدادی نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە دوورە، بەڵام بنکەکە دەستوەردانی نەکرد.
دەشڵێت، "ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا بەندیخانەی شەدادی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی هێزەکانمانە".