لیڤاندۆڤسكی پێشەنگی گۆڵکارانی ئەوروپای گرتووە

  2020-07-27  | 
دۆسیە:  وەرزش
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیڤاندۆڤسكی لەپێش گۆڵكارانی سەرجەم خولە بەهێزەكانی ئەوروپاوەیە بە ژمارەی گۆڵ و بە گۆڵكردنیشی لە چامپیۆز لیگدا پێش رۆناڵدۆ و ئیمۆبیلی كەوتووەتەوە.

گۆڵكاری هەر پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا یەكلایی دەبێتەوە و نازاندرێت كام یاریزان باشترین بووە لە نێویاندا بەهۆی نەبوونی خەڵاتی بالۆندۆریش لەمساڵدا باشترینی جیهان یەكلایی ناكرێتەوە. 

لە خولی فەرەنسی كە هەرزوو لەگەڵ رێكارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە خولەكە كۆتایی پێهێندرا هەریەكە لە وسام بن یدیر و كیلیان مباپی بە كۆكردنەوەی 18 گۆڵ بوونە گۆڵكاری خولەكە. 

هاوكات دوای ئەو لە بۆندس لیگای ئەڵمانی بە زۆرترین گۆڵ كە 34 گۆڵ بوو، لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن توانی ببێتە گۆڵكاری خولەكە. 

دوای ئەویش بە یەكلایی بوونەوەی خولی ئیسپانی (لالیگا) لیۆنێل میسی توانی بە كۆكردنەوەی 25 گۆڵ ببێتە گۆڵكاری خولەكە دوای ئەویش كەریم بەنزیمەی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید دێت كە 21 گۆڵی هەیە. 

لە خولی پریمەرلیگیش كە ئەویش هاوشێوەی خولەكانی دیكە كۆتایی پێهاتووە جەیمس ڤاردی توانیویەتی بە كۆكردنەوەی 23 گۆڵ ببێتە گۆڵكاری خولەكە. 

لە ئێستادا گۆڵكاری خولی سیریا ئەی ئیتاڵی یەكلایی نەبووەتەوە لەبەر ئەوەی لە هەفتەی 36ی خۆیدایە و دوو یاریماوە و ركابەری هەیە لە نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆبە كۆكردنەوەی 31 گۆڵ و ئیموبۆلی بە كۆكردنەوەی 34 گۆڵ، لە دوو هەفتەدی داهاتووی خولەكەدا گۆڵكری ئەو خولەش یەكلایی دەبێتەوە. 

گۆڵكاری چامپیۆنز لیگ كە تا ئێٍستا قۆناغی 16ی خولەكە كۆتایی پێنەهاتووە لیڤاندۆڤسكی پێشەنگی گۆڵكارانی ئەو خولەشی گرتووە بە كۆكردنەوەی 11 گۆڵ كە ركابەرەكانی لە نێو ئەو یاریزانانەی ماونەتەوە لە خولەكەدا  بەرزترینیان شەش گۆڵی هەیەكە هەر یانەیەك لەوانەی ماونەتەوە ئەگەر زۆرترین یاری ئەنجام بدەن تەنها پێنج یاری ئەنجام دەدەن كە ئەوەش بەشێك لە یانەكانە كە یاریەك زیاتر لەوانی دیكە ئەنجام دەدەن كە یاری گەڕانەوەیان ماوە بایرنیش كە یانەكەی لیڤانە یەكێكە لەو یانانە. 

بەو ئەنجامەش دەكرێت باشترین گۆڵكاری ئەمساڵ لە ئێٍستاوە بۆ لیڤاندۆڤسكی یەكلایی ببێتەوە بەهۆی ئەوەی لە خولی ئەڵمانی زۆرترین گۆڵی هەیە كە هیچ یەكێك لە پێنج خولەكە ئەو ژمارە گۆڵەی تۆمار نەكردووە و لە چامپیۆنز لیگیش هیچ كەسێك ركابەری نیە.  


ڕیکلام