فڕۆکەکانی تورکیا ناحییەی مانگێشکیان لەسنوری قەزای دهۆک بۆردومانکرد

  2020-07-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ بەچڕی ناحییەی مانگێشکیان لەسنوری قەزای دهۆک بۆردومانکرد

ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی ٣١ی٧ی٢٠٢٠ فرۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بە چڕی بوردوومانی ناحیەی مانگێشکێ یان کرد لە سنوری قەزای دهۆک . سەرجاوەیەکی تایبەت لە ناحیەی مانگێشکی بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند تۆپخانە و فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا زیاتر لە ٣ جار لەسەر یەک بوردوومانی سنووری ئەو ناحیەیان کردووە کە تەنها نزیکەی ١٦ کیلۆ مەتر لە سەنتاری شاری دهۆکەوە دوورە . سەرجاوەکە وتیشی بوردوومانەکە ئۆتۆمبێلیکی کردووەتە ئامانج بەلام بەهۆی ئەوەی کە شوێنەکە مەترسیدارە و هێشتا فرۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕینەوە کەس ناتوانێت لەو ناوچەیە نزیکبێتەوە بۆ زانینی زەرەر و زیانەکان . ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆپباران و بوردوومانەکە تڕس و دلەڕاوکێیەکی زۆری لای دانیشتوانی ناحیەکەی دروستکردووە .


ڕیکلام