کەمێک پێش ئێستا توپخانەکانی سوپای تورکیا بە شێوەیەکی چڕ گوندەکانی (کەشان و سیلێ)ی ، سەر بە ناحیەی باتیفایان لە سنوری قەزای زاخو توپباراندەکرێت .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            هاوڵاتی (عەلی سالح) دانیشتوی ناحیەی باتیفا بە تۆری هەواڵی ژیانی راگەیاند "کاتژمێر ١٠ی ئەمشە و توپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی کەشان و سیلێ لە ناحیەی باتیفا توپبارانکرد،  تۆپبارانەکە ماوەی ١٥ خولەک بەردەوامبووە و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاوڵاتیان ناوچەکە دروستکردووە.
ئاماژە بەوەشکرد، زیاتر لە چوار جار ئەم دوو گوندە توپبارانکراوە و نزیکەی ١٠ گولـلەی توپیان ئاراستەکراوە  .  وتا ئێستا زیانەکانی ئەم توپبارانە نەزانراوە. 
ڕۆژانە بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، سوپای تورکیا شوێنە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومان دەکات.