بەهای نەوتی ئەمریكی بەجێگیری ماوەتەوە

  2020-08-01  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی وزەی جیهاندا تاڕادەیەك وەك چەند رۆژی رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە، بەڵام نرخی نەوتی ئەمریكی كەمێك لە نرخەكەی زیادیكردووە .

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا دوێنێ لە هەمانكاتدا ئەو نەوتە بە 43 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی  كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك بە 40 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە كرا لە كاتێكدا دوێنێ لە هەمانكاتدا بە 40 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو .

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002  تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا، نرخی نەوتی ئەمریكیش بە هاكەی گەیشتە خوار سفر دۆلارەوە .



ڕیکلام