لە شەوى رابردووەوە فرۆکە جەنگەیەکانى تورکیا گوندى (دەشتەتەخ) لە سنورى ناحیەى دەرکارى سەر بەقەزاى زاخۆبۆردووماندەکەن.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                             
سەرچاوەیەک لە نزیک شوێنى بۆردوومانەکەوە بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) ى راگەیاند، لە شەوى رابروەوە تا ئیستا نزیکەى پێنج جار فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا ئەو گوندەیان بۆردوومانکردووە و بە بیانووى هەبوونى بنکە و بارەگاى پارتى کرێکارنى کوردستان پەکەکە.
 
وتیشى، دوای بوردمانەکە فڕۆکەی چاودێری بە شێوەیەکی بەردەوام لە ئاسمانى سنورەکە دەسوڕیتەوە و هاوکات بۆردوومانەکەش بەردەوامە.