دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، باری تەندروستی هونەرمەند سابیر کوردستانی جێگیر و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی ورددایە
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ڕاگەیاندنی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی لەبارەی بارودۆخی هونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە هەفتەیەکە هونەرمەندی ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاسا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانەی ئاسا، هەموو پێداویستیەکی چارەسەری بۆ سابیر کوردستانی دابینکراوە، تەنانەت بەهەوڵی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئاسا و بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پلازمای خوێن و هەموو پێداویستییەکی چارەسەری و ژووری تایبەتی بۆ دابینکراوە.
ئاشکراشیکردووە، لە ئێستادا باری تەندروستی هونەرمەند سابیر کوردستانی جێگیرە و بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدایە  .
 
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، هیوادارین بەزوترین کات بارودۆخی سابیر کوردستانی بەتەواوی ئاسایی ببێتەوە و بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی جارانی  .