ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەچەند مەرجێک بڕیاریدا بەکردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە  :-
یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیهکان ئارەزوومەندانەیە  . 
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت  . 
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ  . 
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ  . 
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت  . 
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت  .
 
ئەم بڕیارەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەسەڵاتی تەواوی دا بە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوی نۆرینگە پزیشکییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان.