بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزەكانی پاسەوانی سنور و ژمارەیەك لە گەریلاكانی پەكەكە روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەك بریندار بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری كوجی هاجەر لە ناوچەی برادۆسن، شەڕ لە نێوان ژمارەیەك لە گەریلاكانی پەكەكە و پاسەوانانی سنور روویدا و بەو هۆیەوە هاوڵاتیەك بریندار بوو كە پیشەی شوانكارەیە.
هاوڵاتیەكە دوای برینداربوونی گەواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران و لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرێت بەڵام برینەكگەی قورس نیە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوو لە سنوری ناوچەكانی دهۆك و هەدێك ناوچەی هەولێر چەند ناوەندێكی هێزەكانی پاسەوانی سنور جێگیركران.