ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یارتی دیموکراتی کوردستان، لە هاوینەهەواری دوکان کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراوان لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم.
لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە دوابەدوای کۆبوونەوەەی نێوانیان بڵاویانکردەوە، هەردوولا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوانیان خستە بەرباس و گفتوگۆ.
دەقی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
11ی ئابی 2020
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی 11ی ئابی 2020، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دوكان كۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا .
یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو روێكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و باشتركردنی .
دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆحوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێتته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا .
سێیه‌م/ راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن .
چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆكبووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگی ئهلف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان .
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆكبووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی .
شه‌شه‌م/ بۆ سودوه‌رگرتن له‌كات و زوتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت .