فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنورەکانی ناحیەی زاویتەیان لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی رەشانکێ-ی سەر بە ناحیەی زاویتەیان بۆردومانکردووە .
سەرچاوەیەک لە ناحیەی زاویتە بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک گوندی رەشانکێ کردووەتە ئامانج، کە هەشت کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆکەوە دوورە.
ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشە، سەرجەم سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە کوژراون .
ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت ئۆتۆمبێلەکە هی گەریلاکانی پەکەکە بێت بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکە مەترسیدارە و کەس ناتوانرێت سەردانی بکات بۆیە تا ئێستاش زانیاری تەواو لەسەر بۆردومانەکە لەبەردەستدانییە.