گەشتیاران دەتوانن بەبێ پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دهۆک بکەن

  2020-08-23  | 
گەشتیاران دەتوانن بەبێ پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دهۆک بکەن
ئەرشیڤ
دهۆک
 مازن شنگالی
لە ئەمڕۆوە گەشتیاران دەتوانن لە پارێزگاکانی هەرێمەوە سەردانی دهۆک بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا .

شەماڵ جەعفەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکدا بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاردرا بە کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان لە پاریزگاکە، ئەوان بڕیاریانداوە بەوەی گەشتیاران دەتوانن لە پاریزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجەوە سەردانی پارێزگای دهۆک بکەن .

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیا و بریکار و نوسینگەکانی گەشتیارییان ئاگادارکردووەتەوە بەوەی کە دەتوانن لە ئەمڕۆ ٢٣ی ئابەوە، گروپەکانی گەشتیاری لەو سێ پارێزگایە بۆ گەشتکردن بێننەناو پارێزگای دهۆک، بەبێ ئەوەی لە بازگەکان پشکنینی کۆرۆنایان بۆبکرێت .

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک راشیگەیاند، گەشتیارانی دهۆکیش بەهەمانشێوە دەتوانن سەردانی ئەو سێ پاریزگایە بکەن بەبێ ئەوەی لە کاتی چوون یاخود گەڕانەوەیان پشکنینی کۆرۆنایان بۆبکرێت.