عێراق زیانەكانی بۆردومانەكەی دوێنێی توركیا لە شەنگال ئاشكرادەكات

  2020-08-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكانی ئێوارەی دوێنێی فڕۆكەكانی توركیا لە شنگال دوو هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا.


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق  بەراگەیەندراوێك ئاشكرای دەكات، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئێوارەی رۆژی سێشەممە ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە، ئۆتۆمبێلی پیك ئاپی دەبڵیان لە گوندی بەهراڤای سەر بە كۆمەڵگەی خانەسۆری قەزای شنگال كردووەتە ئامانج. 

ئەوەشی راگەیاندووە لەو بۆردومانەدا دوو هاوڵاتی سڤیل كوژران و شوفێری ئۆتۆمبێلەكە رزگاری بووە، ئەوە جگە لەوەی ئەو فڕۆكانە شوێنێكیان لە گوندی بارەی سەر بە خانەسۆر كردووەتە ئامانج و زانیاریان لەبارەی ژمارەی قوربانییانی ئەو بۆردوومانە نییە. 

توركیا لە رۆژی 15ی حوزەیرانەوە ئۆپراسیونێكی ئاسمانی بە ناوی چنگی هەڵۆ لە دژی گەریلاكانی پەكەكە  لەناو خاكی ھەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، ئەوە جگە لەوەی هاوكاتی ئەو پراسیۆنە ئۆپراسیۆنێكی دیكەشی بە ناوی چنگی پڵن گلە زەمینەوە دەستپێكردووە.