157 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

  2020-09-09  | 
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، 157 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٠٩ کەس .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی٩ی٢٠٢٠، ١٥٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ١٥٧ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارەیە، کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٠٩ کەس و لە ئێستادا چوار هەزار و ١٥٥ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان .

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٣٤ هەزار و ٢٣٠ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و ٢٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١ هەزار و ٥٥٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.