کلیپێکى شیعریی سەمائامێز بۆ شیعرێکى داستان بەرزان

  2020-09-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ناوەڕۆکى شیعرەکە باس لە دۆخى مرۆڤ دەکات لە قۆناغى کۆڕۆنادا، خەمى مرۆڤى مۆدێرنە بۆ ژیانێک کە خەریکە لە دەستى دەدات، کلپیەکەى گێڕانەوەیەکى وێنەیی ئەو دۆخەیە، کە لەلایەن (کەریمۆک غەفور)ەوە دەرهێنانى بۆ کراوە، (ئەندام ئەمین) کارى وێنەگرتنى بۆ کردووە و (شێرکۆ خانزادى) دیزاینى پۆستەر هاوکات لە نێوکلیپەکەدا سەماى هاوچەرخ هەیە کە ئەویش گێڕانەوەیەکى جەستەیی شیعرەکەیە لەلایەن (شاینە محەمەد)ەوە بەرجەستە دەکرێت، ئەم کلیپە شیعرییەى شاعیر (داستان بەرزان)ژێرنووسى ئینگلیزى هەیە و ئەویش لەلایەن (سایە ئەمین)ەوە کراوە، ئێستا لە پێکەى تایبەتى شاعیر لە یوتوب بەردەستە.


ڕیکلام