فرۆكەكانی توركیا بۆردومانی زنجیرە چیاكانی گارەیان كرد

  2020-09-22  | 
 مازن شنگالی
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فرۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی گیزێ لە ناوچەی بەرێگارەیان بۆردومانكرد و زیانی مادی زۆری لێكەوتەوە.

سەرچاوەیەك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، بۆردومانەكەی توركیا جگە لەو ناوچەیە چیای بێسمتیشی گرتوووتەوە، شوێنەكە دوورە لە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان. 

ئەوەشی روونكردەوە ئەو ناوچەیەی بۆردومانكراون زیانێكی زۆری مادییان بەركەوتووە و رەز و باخی هاوڵاتیان بەهۆی بۆردومانەكەوە سوتان. 


ڕیکلام