توركیا چەكدارە سوریەكانی رەوانەی ئازەربایجان كرد

  2020-09-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توركیا 300 چەكداری گروپە سووریەكانی بۆ ئازەربایجان رەوانە كرد و وەزارەتی بەرگری ئەرمینیاش بانگەواز دەكات بۆ گەنجانی وڵاتەكەی كە پەیوەندیان پێوە بكە نبۆ ئەوەی وەك چەكدار دەست بەكار بكەن.


روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، توركیا لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانەوە یەكەم كاروانی چەكدارانی گروپە سورییەكانی رەوانەی ئازەربایجان كردووە كە بۆ هەریەكێكیان بڕی زیاتر لە 1500 دۆلار مانگانەی پێدەدرێت.

لەبەبارمبەردا وەزارەتی بەرگری ئەمریكیا و حكومەتی وڵاتەكە بانگەوازی بۆ گەنجانی وڵاتەكەی كرد كە هەرچی زووە پەیوەندیان پیچوە بكەن و هاوكاری وڵاتەكەیان بكە نبۆ ئەو روبەڕبوونەوەیان لەگەڵ ئازەربایجان كە توركیا پشتیوانی دەكات. 

روانگەی سوری ئەوەشی راگەیاندووە، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٣٠٠ چەكداری سوری لە گروپی (سوڵتان موراد و عەماشات) گەیەنراونەتە سنورەكانی ئازەربایجان بۆ پاڵپشتی لە حكومەتی ئەو وڵاتە دژی ئەرمینیا. 

شەڕو پێكدادانەكان لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەر‌ێمی ناگۆرنی قەرەباخ تا ئێستا لكوژرانی 16 سەرباز و ژمارەیەكی دیكەی خەڵكی سیڤیلی لە هەردوولای لێكەوتووەتەوە.

لە ساڵی 1990ـەوە ئەرمینییەكانی هەرێمی ناگۆڕنی قەرەباخ، لە شەڕێكی چەكداری كە تێیدا زیاتر لە 30 هەزار كوژراو برینداری لێكەوتەوە، توانییان هێزەكانی ئازەربایجان دەربكەن و هەرێمەكەیان وەك هەرێمێكی سەربەخۆ راگەیاند، لە ماوەی رابردووش بە پشتیوانی توركیا هێرشەكانی ئازەربایجان لەو هەرێمە دەستی پێكردووەتەوە. 

لە ئێستادا توركیا هێزی رەوانەی چەند وڵاتێكی هاوسنوری خۆی كردووە، كە هەریەكە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست كە سنوری یۆنانە و وڵاتی لیبیا و سوریا و هەرێمی كوردستان و دواینجار پشتیوانی ئازەربایجانی هاتەسەر.

 ئاڵۆزی لەو هەرێمەی ئەرمینیا كێشە بۆ هەناردەی غازی سروشتی دروست دەكات، كە ڕێگای گواستنەوەی غازە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەرمینیا و ئازەربایجان هەردووكیان لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤیەت سەربەخۆییان وەرگرتووە دانیشتوانی ئازەربایجان زۆرینەیان مسوڵمانن و زیاتر لە نۆملیۆن كەس دانیشتوانیەتی، لەبەرامبەردا ئەرمینیا كە زۆرینەی دانیشتوانی مەسیحین نزیكەی سێ ملیۆن كەس دانیشتوانیەتی.