سەرۆكی هەرێم: هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ ترەمپ و هاوسەرەكەی دەخوازم

  2020-10-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا لەبارەی تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەرەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیامێكی بڵاو كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، لەو تویتەیدا دەڵێت: من بۆ ئەوان و هەموو ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازم.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە لەگەڵ میلانیای هاوسەریدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دەستیان كردووە بە كەرەنتین و چارەسەركردن.  



ڕیکلام