ڕۆژنامەنووس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، لە شاری هەولێر دەستگیرکرا .
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی١٠ی٢٠٢٠، لە شاری هەولێر، هێزێکی ئەمنیی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانە.
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی شێروان شێروانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ناوبراو لەلایەن ھێزێکی ئەمنیی تایبەتەوە دەستگیرکراوە و دەستیشیان گرتووە بەسەر مۆبایل و لاپتۆب و ھەموو کەلوپەلەکانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو هێزە وتوویانە بە فەرمانی دادوەر دەستگیری دەکەن.
لای خۆشیەوە سەرکۆ
ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، چاودێری و بەدواداچون
بۆ کەیسی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەکەین.
ئاشکراشیکرد، بەوتەی
ڕووگەش خان هاوژینی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی، ناوبراو ئەمڕۆ دەستگیرکراوە لەلایەن
هێزێکەوە کە خۆیان نەناساندوە و پێشتریش لە هیچ سكاڵایەكی یاسایی یان بوونی دۆسیەیەكی
یاسایی ئاگادار نەكراونەتەوە.
ئازاد گەڵاڵی ڕاشیگەیاند،
وەک ئەرکی پەرلەمانی خۆمان ئەم دۆسیەیە دەبەینە پەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی
کوردستان، داواشی لە دامەزراوەی دادوەری و جێبەجێکردن کرد، مافی بەرگری یاسایی و ئازادی بۆ شێروان شێروانی
دەستەبەر بکرێت.