ترەمپ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دورخستەوە

  2020-11-09  | 
واشنتن
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دورخرایەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەمریکا مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دورخستەوە و بەڕێوەبەری روبەڕوبوونەوەی تیرۆری بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا دەستبەکاربوونی کریستۆفەر میلەر بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆری وەک وەزیری بەرگری وڵاتەکی راگەیاند.

راشیگەیاندووە، میلەر کارەکانی بە باشترین شێوە بەڕێوەدەبات و مارک ئێسپەر لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، دەشڵێت، "سوپاسی ئێسپەر دەکەم بۆ خزمەتەکانی".

دورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی رابردوو، کەناڵی ئێن بی سی و چەند میدیایەکی ئەمریکا، پشتبەست بە زانیارییەکانی ناو پنتاگۆن بڵاویانکردەوە، مارک ئیسپەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئامادە کردووە و بەنیازە واز لە پۆستەکەی بهێنێت.



ڕیکلام