سێ تەقەکەر لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

  2020-11-26  | 
سلێمانی
سێ تەقەکەر لە چەمچەماڵ دەستگیرکران
فۆتۆ: ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ سێ کەس لەتەقەکەرانی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە درێژەی هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەو کەسانەی کە بەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن سێ کەس دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشكردووە، سێ تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) دانیشتوی چەمچەماڵن لە نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو دەمانچە و کڵاشینکۆفێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە و لەئێستاشدا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە و بەبڕیاری (570) ڕاگیراون.  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەوکەسانەی، کەبەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن بەردەوام دەبێت.

 



ڕیکلام