سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات رۆژی دووشەممە کاتژمێر یانزەی بەیانی لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە چەند پرۆژە یاسایەک خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دیاردەی کۆچی گەنجانیش بە ئامادەبوونی وەزیرانی پەیوەندیدار تاوتوێ دەکرێت.
هەروەها بیرۆکەی پەرلەمانتارێک لەبارەی رەخساندنی هەلی کار لە کوردستان دەخرێتە ڕوو و دواتر کۆتایی بەدانیشتنەکە دەهێندرێت.
ئەو پرۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت بریتین لە پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق و پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق .