خانەقین.. لە هێرشێکی داعشدا دوو کەس برینداربوون

  2020-12-04  | 
لە هێرشیکی داعشدا لە خانەقین دوو کەس برینداربوون
ئەرشیڤ
خانەقین
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر گوندی تویتكیان لەسنوری قەزای خانەقین و لە ئاکامدا دوو کەس برینداربوون .

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لەگوندی تویتك لەسنوری قەزای خانەقین پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوە و لە ئاکامدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کراون و باری تەندروستیان جێگیرە.