بەتۆمەتی سیخوڕی دوو رۆژنامەنوسی رووسی لە توركیا دەستگیركران

  2020-12-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ دوو ڕۆژنامەنووسی ڕووسی لە نزیك بنكەیەكی بەرهەمهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوان لە ئەستەنبوڵ دەستگیر كران و ئەو كەناڵەی كاریشی لێدەكەن دەڵێن بەمەبەستی شێوازی پێشوازی توركیا لە ساڵی نوێ رەوانەی توركیا كراون.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە دوو رۆژنامەوانی رووسی بەناوەكانی ئەلێكس پێتروشكۆ و ئیڤان مالیشكین، لە شاری ئیستەمبوڵی توركیا دەستگیر كراون بە گومانی سیخوڕیكردن بەسەر بنكەیەكی دروستكردنی فرۆكەی بێفرۆكەوان. 

ئەو دوو رۆژنامەوانە رووسیە لە رۆژی 3ی ئەم مانگە دەستگیر كراون و پۆلیس رایگەیاندووە كە بە تۆمەتی سیخوڕیی پیشەسازی دەستگیر كراون، بەڵام  ڤادیم تەكمێنێڤ، جێگری بەڕێوەبەری كەناڵی NVTی ڕووسی رایگەیاند:  لەیەك تێنەگەیشتنێك هەیە هەردوو ڕۆژنامەنووسەكە ئەندامی ستافی تۆڕەكەمانن بۆ وێنەگرتنی بەرنامەی ساڵی نوێ كە ئامادەی دەكەین ناردمانن بۆ توركیا كار لەسەر ئەوە دەكەن كە توركیا چۆن ئامادەكاری دەكات بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ. 

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەرچەندە باس لە وەرنەگرتنی مۆڵەت لەلایەن ئەو درۆژنامەنوسەوە ناكات بەڵام ئاشكرای كرد "باڵیۆزخانەكەمان لە ئەنقەرە و كونسوڵخانەی گشتی لە ئەستەنبوڵ پەیوەندیان بە دەسەڵاتدارانی توركیاوە كردووە".


ڕیکلام