عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، گەورەترین بەهێزترین پەرچەکردارە، وەک وەڵامێک بۆ تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی.
دوای ماوەیەک لە دیارنەمانی لە ڕاگەیاندنەکان و بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی ئەوەی کە نەخۆشە، خامنەئی پێشوازیکردن لە خێزانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پیشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر کوژرانی ناوبراودا ئەنجامدرابوو.
خامنەئی جەختیکردەوە، تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی بەڵگە نەویستە، لە هەر سەردەمێکی گونجاودا بێت، بە دڵنیاییەوە تۆڵەکردنەوەکە لەو کەسانە دەبێت کە فەرمانیان کردووە و ئەوانەش کە کردەوەکەیان ئەنجامداوە.
سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی رابەری باڵای ئیران ڕایگەیاند، ئەگەر هەلێک هەبێت بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، نابێت بۆ یەک کاتژمێریش دوابخرێت، بۆ ئەوەی سودی لێ ببینرێت، ئەگەریش هەڵگرتنی سزاکان بە شێوازێکی گونجاو ئیمکان شیاو بێت، بەشێوەیەک سەروەری و مافی ئێران پارێزراو بێت، دەبێت ئەوە بکرێت.
لەو بارەیەوە زیاتر وتی "ئامۆژگاری لێپرسراوانی ئێران دەکەم کار بکەن لەسەر شکستپێهێنانی سزاکان، بەر لەوەی بیر لە هەڵگرتنی بکەنەوە، نابێت متمانە بە دوژمن بکەن".
لە بەشێکی تری وتەکانیداە خامنەئی هێرشی کردە سەر چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا و ئاماژەی بەوەکرد، بە دووڕووی و دوژمنکارانە مامەڵەیان لەگەڵ ئێران کردووە، بۆیە نابێت متمانەیان پێ بکرێت.
لە کۆتایی وتەکانیدا ڕابەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتوویەتی بڕی ٧ ملیار دۆلاری لە ناوچەکە خەرج کردووە، بەڵام هیچ کام لە ئامانجەکانی بەدەست نەهێناوە لە عێراق و سوریا.