پۆلیس دووکەسی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تۆمەتباریان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردوە و ویستویانە مادەکە لەناو سلێمانی ساغ بکەنەوە.

پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت"پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە بنکەی پۆلیسی سەرا توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

ئاشکراشیکردوە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەرو دو چەک لەجۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەو شمشێرێک و چەند چەقۆیەک و چەند کەلوپەلێکی دیکەدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە تۆمەتبارێکیان تەمەنی 34 ساڵە و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 23 ساڵە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 14 ی مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون.




ڕیکلام