بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا دوا پەتا نابێت

  2020-12-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا جیهانی گرتەوە، دوا ڤایرۆس نابێت و ئەوەش دۆخێکی راستی و سەپاوە.

تیدروس ئادهنوم گیبەریسوس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، کە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی بۆ ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتا ڕایگەیاند، قورسە باوەڕ بەوە بهێنرێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا –کۆڤید ١٩ بەر لە ساڵێک لەمەوبەر ناسراو نەبووە، بەڵام لە ماوەی ١٢ مانگدا هەمووی جیهانی گۆڕی.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە چوارچێوەی نەخۆشی دەرچووە و کاریگەریی دوورمەودای هەیە لەسەر کۆمەڵگە و دۆخی ئابوری، بەڵام نابێتە هەموو ئەوانە ببنە شتی کتوپڕ، چونکە بە درێژایی چەندین ساڵی ڕابردوو ، ڕاپۆرت و توێژینەوە و ڕێنمایی جیاواز هەبووە و هەموویان ئاماژەیان بەوە دەکرد، جیهان هیچ ئامادەباشییەکی نییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە کۆتایی وتەکانیدا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەسەر هەمووان پەند لە ڤایرۆسەکە وەربگرین، دەبێت هەموو دەوڵەتان وەبەرهێنان بکەن لە بواری خۆئامادەکردن و ئامادەشی، لە پێناو چاودێریکردن و سووککردنی هەموو دۆخێکی کتوپر، جا دۆخەکە پەیوەندیی بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاوە هەبێت، یان کارەساتی سروشتی بێت چاخود زنجیرە ڕوداوی جیاجیا بن.



ڕیکلام