پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی تل بەنات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی قەزای شنگال بۆمبێكی چێندراو بە مێردمنداڵێكدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری ژیان رایگەیاند، مێرد منداڵەكە تەمەنی نزیكەی 15 ساڵە و لەكاتی یاریكردن و پیاسەكردن بە دەوری كۆمەڵگەكەدا بۆمبێكی چێندراو پیایدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری ژیان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە رایگەیاند، بۆمبە چێندراوەكە پاشماوەی چەكدارانی داعش بووە، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكە تەقینەوەیان زیادی كردووە.