بەوێنە.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە هەولێر شەش کەس برینداربوون

  2021-01-13  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر رێگای هەولێر – خەبات رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر1:30 خولەکی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ١٣ی١ی٢٠٢١، لەسەر رێگای هەولێر – خەبات و لەنزیک مەفرەقی تۆبزاوا، پێکدادانێکی روبەڕوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پیکابێکی دەبڵ و مازدایەکی ساڵۆن روویداوە و لەئاکامدا شەش کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە برینداربوونی ئەو شەش کەسە، لە ئەنجامی رووداوەکە زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا  بە ئاراستەی پێچەوانەوە رۆیشتووە.



ڕیکلام