گروپەکە چەند کچێکى کۆرین
گروپى aespa گروپێکى هونەرییە و لەگەڵ کۆمپانیای SMدا کاردەکەن، سەرجەمی ئەندامانى گروپەکە کچن و ئەو کۆمپانیایەش تایبەتە بە بەرهەمهێنانى هونەرى، ئەم گروپەکە دوای بڵاوکردنەوەی کارە هونەرییەکانیان ئارەزوومەندان و گوێگرانێکی زۆریان بەلاى خۆیاندا ڕاکێشاوە، کلیپە تازەیەشیان کە ڕێژەى 104 ملیۆن بینەرى تێپەڕاندووە لە ماوەیەکى کەمدا زیاتر سەرکەوتنی بەرهەمەکانی ئەم گرووپە دەردەخات، بەگوێرەی بۆچوونی کەسانی شارەزا کارەکانى ئەم گروپە له مێژووی هونەر و میوزیک و پۆپی کۆریای باشوردا گرنگن و بایەخی تایبەتیان هەیە، ئەویش لەبەر ئەوەى ئەم بەرهەمە هونەرییە پێشتر و هەر له سەرەتای بڵاوکردنەوەیدا لەماوهی تهنها 24 سەعاتدا، ژمارهیهکی پێوانهیی تۆمار کرد و نزیکەی 21 ملیۆن کەس بینهری بوون .
Black Mama ناوی گۆرانییە نوێکەی ئەم گرووپەیەو ساڵی 2020 بەرهەمهاتووەو لەماویەکەی کەمی بڵاوکردنەوەیدا کە دوو مانگە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردوو زیاتر له 104 ملیۆن کەس بینهری ههبووه .
لەم لینکەى خوارەوە دەتوانن بینەرى تەواوى کلپیە نوێیەکى گروپی aespa بن.
https://www.youtube.com/watch?v=ZeerrnuLi5E&fbclid=IwAR3GH8uKHVFpgAG25vVm4FG6HQ9jaVS6kDwAQ7MYqThx8BlmunwQwCG97EI