کوردی  |  English            

داوای کردنەوەی دەرگای سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک دەکرێت

  2021-01-15  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان داوای لەو کەسانە کرد، کە چەند ڕۆژێکە دەرگای سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوکیان داخستووە، بە زووترین کات دەرگای سەنتەرەکە بکەنەوە.

سیروان عومەر لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە " لەکاتێکدا ئێمەی هونەرمەند جگە لە پەیامی خۆشەویستی و مەعریفە و جوانی، هیچ شتێکی دی شک نابەین، وەک هەمووان ئاگادارن لەماوەی ڕابردوودا ئێمەی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کەرکوک، دەیان چالاکی جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە ، زۆربەی چالاکییەکان خۆبەخشانەبووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵیانداوە لەڕێگەی هونەرەوە خۆشی و ئارامی و جوانی ببەخشن و بتووان بەشێک لە ئازارەکانی کەرکوکییەکان بڕەوێننەوە، بۆیە داواکارن هەرچی زووە دەرگای سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک بکەنەوە و ئەوانیش بەردەوامبن لە درێژەدان بە خەباتی هونەری.