ترەمپ لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتی لێخۆشبوون بۆ 100 زیندانی دەردەکات

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سبەینێ سێ شەممە لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە 100 زیندانی دەربکات.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانیان ڕاگەیاندوە ترەمپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی کۆبوەتەوە و بۆ ئەوەی لیستی ناوی ئەو 100 کەسەی بۆ ئامادەبکەن.

میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە لە لیستەکەدا پێشبینی دەکرێت دەیان تاوانباری تێدابێت کە لەلایەن داداگاکانی ئەمریکاوە بە تۆمەتی جیاواز سزادراون.

بەپێی یاسا سەرۆک دەتوانێت لێخۆشبوونی تایبەت بە تاوانباران دەربکات و لە زیندان ئازادیان بکات،دۆناڵد ترەمپیش لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتی دەیەوێت ئەو کارە بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ بەیانی رۆژی چوارشەممە بەکاتی ئەمریکا کۆشکی سپی جێبهێڵێت و بەشداری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن نەکات کە دوا نیوەڕۆی هەمانڕۆژ بەڕێوەدەچێت و وەک سەرۆکی نوێ ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.


ڕیکلام