چوار پێشمەرگە لەڕووداوێكی هاتووچۆدا بریندار دەبن

  2021-01-18  | 
 راژان ستار
چوار پێشمەرگە لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر دەوامەكەیان لە سنوری قەزای دوكانبەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە برینداربوون.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە چوار پێشمەرگە لە كاتێكدا دەیانەویست لەڕێگای قەرەسردی سەر بەقەزای دوكان بچنەوە دەوام ئۆتۆمبێلەكەیان كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێت. 

پەیامنێری ژیان رایگەیاند بە هۆی ڕووداوەكەوە چوار پێشمەرگەكە بریندار بوون و بەڵام برینەكانیان سوكە و لە ئێستادا تەندروستیان جێگیرە.


ڕیکلام