ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەگەر حکومەت بیەوێت 30 رۆژ جارێک موچە دابەشبکات ئەوا رێژەی لێبڕینەکەی زۆر لە سەدا 21 زیاتر دەبێت.
بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری گۆڕان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە، داهاتی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی زۆر و زەوه‌نده‌یه و به‌شی مووچه‌ش و به‌شی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانیش ده‌كات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك چاكسازییه‌كان له‌بواری نه‌وت وله‌خاڵه‌سنورییه‌كان ڕێگری لەقاچاخچێتی و وه ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كانی ناوخۆ له‌باج و رسومات بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشکراشیکردوە ئەو داهاتەی ئێستا لەبەردەستی حکومەتدایە بەشی دابەشكردنی تەواوی موچە ناکات وحکومەتی هەرێم ناتوانێت 30 رۆژ جارێک بەتەواوەتی موچە بدات.
هەروەها بەڵێن ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکردوە ئێمه قه‌یرانێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ترمان هه‌یه له قه‌یرانی مووچه و دارایی، ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بوونی متمانه‌یە به‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لاواز بووه.
وتیشی حكومه‌ت ڕایانگه‌یاندووه كه‌به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌رده‌ستیانایه 30 ڕۆژ جارێك مووچه ده‌ده‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه جددیه‌كه بۆ ئێمه‌ش بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه له‌و 30 ڕۆژه‌دا ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه چه‌نده؟! وه چه‌ند ده‌ده‌ن به خه‌ڵكی كوردستان؟ !"
سەبارەت بە بەشداری گۆڕان لە حکومەتی هەرێم ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردان هی ئه‌و ساڵ ونیوه نییه كه گۆڕان له‌حكومه‌تدا به‌شداره، ئه‌مه درێژكراوه‌ی 29 ساڵ حكومڕانییه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌داخه‌وه یه‌كێكبووه له‌خراپترین ئیداره‌كان.
دەشڵێت به‌شداربوونی گۆڕان له‌م حكومه‌ته بۆ ڕێككردنه‌وه‌یه، بێگومان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ده‌درێت بۆ چاكسازی له‌وڵاتێكدا كه خۆی دامه‌زراوه‌كانی نیشتیمانی نه‌بن، كه‌هێزه‌كان نیشتیمانی نه‌بن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه باڵاده‌سته‌كاندابن بێگومان چاكسازی كارێكی ئاسان نییه ، كارێكی قورس و ڕێگایه‌كی سه‌خته له‌به‌رده‌ممان ."