کوردی  |  English            

تورکیا 25 ڕاوێژکاری سەربازی رەوانەی بەغدا کرد

  2021-01-26  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، ٢٥ ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی بەغدا کردووە، بە مەبەستی هاوکاریکردنی سوپای عێراق لە چوارچێوەی نوێنەرایەتی پەیمانی باکوری ئەتلەسی- ناتۆ.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە "ڕاوێژکارەکانمان ڕۆیشتوون بۆ بەغدا لە پێناو پشتیوانی و هاوکاریکردنی سوپای عێراقی دۆست و هاوڕێ لە چوارچێوەی نوێنەرانی ناتۆ لە عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ٢٥ ڕاوێژکارە کە یەکێکیان ئەفسەری پلەی عەمیدە.

ئەو هەنگاوە نوێیەی تورکیا لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا  سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە، سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسییەکی ئەمنی تایبەت بە هەردوولا.

ئەو کات وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیامد، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک وتوێژی چڕوپڕ، تێبنی ئەوەیان کردووە، بۆچوونەکان لە یەکەوە نزیک بوون، سەبارەت بە زۆر دۆسیە، ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئەوان  و گەیشتووەنەتە چەندین لێکتێگەیشتن.