عێراق 100 ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخانکرد

  2021-01-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە بانکی ناوەندی، بە مەبەستی کڕینی ڤاکسینی تایبەت بە کۆرۆنا.

حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە پارەی بانکی ناوەندیی بەمەبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەگوێرەی ئەو ڤاکسینەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاریکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەرجێک قەرزەکە کراوە، کە دەبێت بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دارایی و پلاندانان و بانکی نێودەوڵەتی بگەڕێنرێتەوە.

وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لەسەر بنەمای داوای وەزارەتی دارایی کراوە کە بەشێوەیەکی بە پەلە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی کردبوو.



ڕیکلام