سەرکردەى کودەتاکەى میانمار تۆمەتبارە بە جینۆسایدى موسوڵمانەکان

  2021-02-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەسەڵاتی سەربازی میانمار کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کودەتای ئەنجامداوە، (مین اونگ هلانگن) فەرماندەی سوپای وەک سەرۆکی کاتی وڵات ناساند، کە تۆمەتبارە بە هەڵمەتی جینۆسایدکردنی موسڵمانە ڕۆهنگییەکانی ئەو وڵاتە.

دواتر دەسەڵاتی سوپا لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەوە، باری نائاسایی لەوڵاتدا بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەنگاوە پێویست بووە بۆ پارێزگاریکردن لە جێگری ئاسایشی دەوڵەت.

هاوکات دەسەڵاتی سەربازیی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی وڵاتی تۆمەتبار کرد بە چارەسەرنەکردنی پێشێلکارییە زۆرەکان کە روویانداوە لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانییەکەی کە لە مانگی تشرینی دوەەمی ڕابردوودا بەڕێوەچوو پارتەکەی ئونگ سان سوچی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

هەریەکە لە مین ئاونگ هلانگن سەرۆکی ئێستای میانمار و سێ سەرکردەی سەربازیی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە لەساڵی ٢٠١٩وە خراونەتە ناو سزاکانی ئەمریکاوە، کە تۆمەتبارن بە پێشێلکاری مەترسیدار لەدژی مافەکانی مرۆڤ لە دژی کەمینە ڕۆهینگەییەکان موسڵمانەکان لەو وڵاتەدا.

تا ئێستاش ژمارەیەک داوا لەدژی سەرکردە سەربازییەکانی میانمار لەبەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکاندا، لەوانەش دادگای دادی نێودەوڵەتی.

لە ساڵی ٢٠١٩دا لێکۆڵەرەوەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان هانی سەرکردەکانی جیهانیاندان بە سەپاندنی سزای دارایی و بەسەر سوپای میانمار و ئەو کۆمپانیایانەش کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

بەهۆی ئەو هەڵمەتی کە سوپای ئەو وڵاتە بە بەرچاوی ئون سان سوکی سەرۆک وەزیرانی دەستگیر کراو و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە لە دژی کەمینە موسڵمانەکانی ڕۆهینگا دەستی پێکرد لە ساڵی ٢٠١٧دا، زیانر لە ٧٣٠ هەزار کەس لە موسڵمانەکانی ئەو وڵاتە ناچار بوون هەڵبێن بۆ وڵاتی بەنگلادش، تا ماوەیەکی زۆریش لە دۆخێکی خراپی مرۆیدا بوون.

لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەریانخست، سوپای میانمار پرۆسەی تاوانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بە کۆمەڵ و ئاگرتێبەردانی بە ئەنقەستی شوێنە ئاوەدانییەکانی میانمار و کوشتنی بە کۆمەڵی ئەنجامداوە.

بەڵام سەرباری ئەوەی سوپای ئەو وڵاتە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکان لەدژی ئەو چەکدارە ڕۆهینگایانە بووە کە لە باکوری ویلایەتی ڕاخین چالاکیان لەدژی دەوڵەت ئەنجامداوەن بەڵام بڵاوبوونەوەی دەیان تۆماری ڤیدیۆیی لەسەر پێشیلکارییەکان و سوتاندنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ناوچەکانی ڕۆهینگییەکان، سەرلەبەری ئەو قسانەی هەڵوەشاندەوە.

 

 



ڕیکلام