حکومەتی عێراق: کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات

  2021-02-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردن کۆتایی ئەم مانگە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنای پێدەگات، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان و هاوڵاتیان پابەندبکرێن بە پۆشینی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، وەزارەت و دامەزراوە و هاوڵاتیان پابەند دەکرێت بۆ پۆشینی دەمامک و پابەندبوون بە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

جەختیشیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لایەنی پەیوەنداری ڕاسپاردووە بە ڕێگری لە کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنە گشتییەکان، کە هاوڵاتیان بە ژمارەیەکی زۆر تیا کۆدەبنەوە، هەروەها ڕێگریکردن لە هەموو کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک هۆکارەکەی لەبەر هەرچییەک بێت.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕوونیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فەرمانێکی دیوانی، کە لەڕێگەیەوە کارکردن لە زۆرێک لە نەخۆشخانەکاندا دەسپێدەکاتەوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیکردەوە، پرۆگرامی حکومەت بەشێوەیەک داڕێژراوە و کاری لەسەر دەکرێت، کە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و هەیبەت بۆ دەوڵەت و دامودەزگاکی بگەڕێتەوە.



ڕیکلام