بەغدا: بەمنزیکانە کۆنتڕۆڵی دەروازە سنورییەکانی هەرێم دەکەین

  2021-02-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە گفتوگۆدان و بەمنزیکانە کۆنتڕۆڵی دەروازەکانی هەرێم دەکەن.

عومەر وائیلی بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندوە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم گفتوگۆی لەسەر داخستنی دەروازە نافەرمیەکان کردوە.

وتیشی بەمنزیکانە لەچوارچێوەی رێکارە یاساییەکان کۆنتڕۆڵی دەروازە سنورییەکانی کوردستان دەکەن.

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاماری داهاتی ساڵی ڕابردووی دەروازەکانی عێراقیشی ئاشكراکرد و رایگەیاند داهاتەکە بەروارد بە ساڵی 2019 زیادی کردوە.

عومەر وائیلی ئەوەشی وتووە ساڵی 2020 سەرەڕای داخستنی سنورەکان بەهۆی کۆرۆناوە بەڵام دوو تریلیۆن و 194 ملیار و بووە و 71 ملیاری لە 2019 زیاتر بووە.


ڕیکلام