گفتوگۆیەکە (دیار لەتیف) لەگەڵ شاعیر (ئەنوەر عەباسی) ئەنجامی داوە
کتێبی شیعری (هاوچەرخ و چەند پەراوێزێک) لە گفتۆیەکی هەمەلایەنەی نووسەر دیار لەتیف و ئەنوەر عەباسی پێکهاتووە، کتێبەکە لە سەد و هەشتا لاپەڕە پێکهاتووە و ەوە و ''چاپەمەنی ئەرزان'' لە ستۆکهۆڵم چاپ و بڵاویدەکاتەوە. سەبارەت بە کتێبەکە شاعیر ئەنوەر عەباسی وتی: بڕیاربوو تەنیا چاوپێکەوتنێکی کورت و سادە بکەین لەگەڵ دیار لەتیف سەبارەت بە شیعری هاوچەرخ، بەڵام دوای ئەوەی بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بڵاو کرایەوە، بڕیارماندا درێژە بە چاوپێکەوتنەکە بدەین و بیکەین بە کتێبێکی سەربەخۆ، کە لە کۆتاییدا کارێکی تێر و تەسەلی لێدەرچوو .
دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە ئەو شاعیرە وتی: لەم کتێبەدا هەوڵم داوە وەکو ئەدیبێک کە ئەم بیست ساڵەی ڕابردووم لە نێو دونیای شیعری کوردییدا بەسەربردووە و چ لە نزیکەوە و چ لە هەندەرانەوە بەردەوام ئاگاداری ئاڵوگۆڕەکان و ڕووداو و پێشهات و پەراوێز و دەقەکان بووم، ویستوومە ڕای خۆم لەسەر دۆخی ئەدەبیاتی کوردی دەرببڕم و هەروەها ڕوانگەی خۆمم زۆر بە ڕاشکاوی لەسەر شیعر بەیان کردووە و کەمێکیش پەرژاومەتە سەر پەراوێزەکان .
شایەنی ئاماژەیە دیزاینی بەرگی کتێبەکە لەلایەن (پەپولە یوسفی)یەوە کراوە و پێشەوا کاکەیی هەڵەچنی بۆ کردووە .