ئەردۆغان: لەگەڵ هەرێم و عێراق هاوڕاین بۆ لەناوبردنی پەکەکە

  2021-02-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی باکوری عێراق هاوڕاین بۆ لەناوبردنی تەواوەتی پەکەکە.

ئەردۆغان لە وتارێکدا بۆ ئەندامانی حزبەکەیدا ڕاشیگەیاند ئیتر نە قەندیل و نەشنگال و نە سوریا بۆ پەکەکە ئارام نییە.

وتیشی لە ئۆپراسیۆنەکی سەر چیای گارە 13 دیلی تورکیا کوژراون کە هەندێکیان پێنج ساڵ و هەندێکیان شەش ساڵە لای پەکەکە زیندانیبوون.

وتیشی پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا لە پشتیوانیکردنی پەکەکە بکشێنەوە،چونکە هەرکەس پشتگیری پەکەکە بکات دەستی لە کوشتی دیلەکاندا هەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئێمە ئەو کوشتارە مەدەنیانەی پەکەکە بنوسینەوە ئەوا قەبارەی لەکتێبی ئینسکلۆپیدیای ڕۆژئاواییەکان گەورەتر دەبێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا داواشی لە گەنجانی ناو ڕیزەکانی پەکەکە کرد واز لە پەکەکە بێنن و بێنەوە لە ڕیزی سوپای تورکیا خزمەت بکەن.



ڕیکلام