دانیشتنی دووەمی دادگایکردنی بەشێک لە گیراوانی بادینان بەڕێوەدەچێت

  2021-02-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی دادگایکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکان شیروان شیروانی و شڤان سەعید و گوهدار زێباری و ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا ڕایگەیاند ئەوەی دەبیندرێت دادگایکردنەکە بەچاودێریەکی ئەمنی بەهێز و بە ئامادەبوونی ئاسایش لە هۆڵی دادگا و دەرەوەی هۆڵەكە بەڕێوە دەچێت.

نیاز عەبدوڵا مەترسی خۆی نیشانداوە کە ئەو رێوشوێنە کاریگەری بەسەر بێ لایەنی و سەربەخۆی بڕیاری دادگاوە هەبێت.

نیاز عەبدوڵا ئەوەشی نوسیوە ئەو بەڵگانەی دوێنی لە دژی ئەو رۆژنامەنوس و چالاکانە خراوەتە ڕوو ناکرێت بە بەڵگە هەژماربکرێت،چونكە بریتییە لە كۆمەڵێك چاودێری نامە و خوێندنەوەی نامە كە گوایە بەشێكیان تۆماری دەنگی ماسنجەر و واتسئاپ-ن .

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو كەسانەی كە وەك هەواڵدەر یان شایەدحاڵ و بەڵگە خراونەتە روو پێویستە رووبەڕووی تۆمەت خراوە پاڵەكان و پارێزەرەکانیان بكرێت بۆ سەلماندنی راستییەكان و ئاراستەكردنی پرسیای پارێزەران بۆیان.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنیش دادگاییکردنی یەکەمی بەشێک لە گیراوانی بادینان ئەنجامدرا و پاشان دادگایەکە دواخرا.


ڕیکلام