بەتۆمەتی دزینی دەیان ملیۆن دینار باندێك لە سلێمانی دەستگیرکران

  2021-02-26  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شاری سلێمانی باندێكی هەشت كەسی دەستگیرکران كە دزییان لە ژمارەیەك كاسبكاری ناو بازاڕی دۆلارەکە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا لەنێوان رۆژانی ٧ی شوباتی ٢٠٢١ بۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ لە ناو شاری سلێمانی، هێزەکانیان توانیویانە باندێکی هەشت کەسی دەستگیر بکەن، كە دزییان لە ژمارەیەك كاسبكاری بازاڕی دۆلارەکە كردووە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو هەشت كەسە بڕی 60 هەزار دۆلار و نزیکەی ٤٧ ملیۆن دیناریان لە كاسبكاران دزیوە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، ناو و تەمەنی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیە: (م. ا. س) لەدایکبووی 1991، (ع. ع. ع) لەدایکبووی 1986، (ر. م. ل) لەدایکبووی 1997، (ب. ح. ع) لەدایکبووی 1989، (ی. ا. س) لەدایکبووی1979، (ب. ح. ع) لەدایکبووی 1997، (س. ا. ا) لەدایکبووی 1998 و (خ. ح. ع) لەدایکبووی 1986.

بەپێی زانیارییەكان سەرجەم دەستگیركراوەكان كوردن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.



ڕیکلام