ڤیدیۆ.. ساتی موشەکبارانکردنی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا

  2021-03-02  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای ئەمریکا بۆ یەکەمجار بە تۆماری ڤیدیۆیی ساتی موشەکبارانکردنی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی هێزەکانی لە نزیک پارێزگای ئەنباری بڵاوکردەوە، کە لە لایەن ئێرانەوە لە پای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بۆردومانیکرا.

 لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ئۆپراسیۆنێکدا بەناوی "ئۆپراسیۆنی شەهید سولەیمانی، ژمارەیەک موشەکی ئاراسنەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق کرد، دواتر سوپای ئەمریکا دانینا بەوەدا لە هێرشەکاندا ١٠٩ سەربازی ئەمریکا دووچاری لەرینەوەی مێشک بوون، بەهۆی توندنی تەقینەوەی موشەکە ئێرانییەکانەوە .

 



ڕیکلام